zagros news agency

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی مرۆیی پێشکەشی کۆمەڵێک خێزانی کەرکووک کرد

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی ماددی و کەلوپەلی ناوماڵی بەسەر کۆمەڵێک خێزانی کەرکووکدا دابەش کرد. بەرپرسی لقی کەرکووکی دەزگاکەش ئاماژەی بەوە دا، بۆ مانگی ڕەمەزان پلانی تایبەتیان ئامادە کردووە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29-01-2025، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانیدا، هاوکاریی ماددی و کەلوپەلی ناوماڵی بەسەر کۆمەڵێک خێزانی کەمدەرامەتی شاری کەرکووکدا دابەش کرد، بێجگە لەو هاوکارییانەی ئەمڕۆ دابەش کران، پلانیان هەیە بۆ مانگی ڕەمەزان چەندان جۆر هاوکاریی دیکەش بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش بکەن.

 

ڕێبوار محییەددین، بەرپرسی لقی کەرکووکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ مانگی ڕەمەزان پلانی دروستکردنی ژمارەیەک خانوو و پێشکەشکردنی کەلوپەلی ناوماڵ و چەندان پێدوایستیی دیکەیان بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان داناوە و ئێستە سەرقاڵی نووسینی ناوی ئەو خێزانانەن.

 

بەرپرسی لقی کەرکووکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گۆتیشی، لە مانگی ڕەمەزان، ئێوارەخوانیش پێشکەشی هەموو ئەو خێزانانە دەکەن کە بەڕۆژوو دەبن و بارودۆخی داراییان باش نییە، و ڕەمەزان مانگێکی پیرۆزە و دەمانەوێت لەو مانگەدا زۆرترین هاووڵاتیی شاری کەرکووک لە هاوکارییەکانمان سوودمەند بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌په‌له‌..داوای به‌هانه‌وه‌ چونی 200 كارمه‌ندی كه‌ناڵی (زووم نیوز) ده‌كرێت

یاسین

پەكەكە بەرامبەر توركیا پاشەكشەی كردووە، كەچی هاووڵاتیی سڤیلی دەستگیر كردووە

یاسین

هەزار و 500 بەدەویی لە پارێزگای سوەیدا گوازرانەوە

سەڵاح