3.9 C
Erbil
ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا… مووچەی هەشت مانگ دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی دەستلەكار دەكێشنەوە

 

ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، لەبەرامبەر دەستلەکارکێشانەوە لە کارەکانیان (هاندانی دارایی)، پێشکەش بە فەرمانبەرانی حکوومی دەکات، ئەوە لەپێناو دووبارە ڕێکخستنەوەی حکوومەت و کەمکردنەوەی خەرجییەکانە.

بەپێی پێشنیارەكە، مووچەی هەشت مانگ پێشکەش بەو فەرمانبەرانە دەکات، کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش دەکەن.

پێشنیارەکە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆ فەرمانبەران نێردراوە و داوا لەوانە کراوە، کە دەیانەوێت دەست لە کار بکێشنەوە، لەسەر هەمان ئیمەیڵ لە ئیمەیڵی کارەوە وەڵام بدەنەوە، لەگەڵیدا وشەی (دەستلەکارکێشانەوە) بنووسن.

لە نامە ئەلیکترۆنییەکەدا هاتووە: “لەم کاتەدا، سەبارەت بە پۆستەکەت یان كارەكەت، ناتوانین دڵنیایی تەواوت پێ بدەین، بەڵام لە حاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی پۆستەکەت، بە ڕێزەوە مامەڵەت لەگەڵدا دەکرێت و (هاندانی داراییت) پێدەدرێت.”

بەپێی كەناڵی (ئەلعەرەبیە)، پێشنیارەکە هەموو فەرمانبەرە مەدەنییەکان دەگرێتەوە، جگە لە کارمەندانی بوارەکانی کۆچ و ئاسایشی نەتەوەیی و فەرمانبەرانی خزمەتگوزاریی پۆستەی ئەمریکی.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو كەناڵە، ژمارەی فەرمانبەرە مەدەنییەکان لە حکوومەتی فیدراڵدا، جگە لە فەرمانبەرانی پۆستە، نزیکەی دوو ملیۆن و 300 هەزار فەرمانبەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوانگەی سووری: گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا (منبج)یان كۆنتڕۆڵ كرد

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

لە کۆتاییدا ئامۆریم بێ دەنگی شکاند

یاسین