zagros news agency

ئیسرائیل مردنی بەتەمەنترین بارمتەی حەماسی پشتڕاست کردەوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەتەمەنترین بارمتەی لای حەماس گیانی لەدەست داوە.
“شلۆمۆ مەنسوور” تەمەنی ٨٦ ساڵ بوو و لە منداڵیدا لە کوشتارێکی سەر جوولەکەکان لە عێراق ڕزگاری ببوو. ئەو لەگەڵ نزیکەی ٢٥٠ کەسی دیکە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لەلایەن حەماسەوە ڕفێندرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردۆتەوە، ئەم بارمتەیە لەلایەن حەماسەوە کوژراوە و تەرمەکەشی هێشتا لە غەززە هەڵگیراوە.
کۆمەڵەی ئیسرائیلی خێزانی بارمتەکانیش ڕایگەیاندووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستی هێناوە، “شلۆمۆ مەنسور” لەوانەیە هەر لە ڕۆژی ڕفاندنیدا کوژرابێت.
هەروەها بەپێی زانیاریی بەرپرسانی ئیسرائیلی، هێشتا ٧٦ بارمتە لە کەرتی غەززە لە دەستی حەماسدا ڕاگیراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەوروپا: پریشکێک ڕه‌نگه‌ هەموو شتێک بگۆڕێت و ڕاگرتنی ئه‌سته‌م ده‌بێت

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

یاسین

سبەی زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار دەنگدەری تایبەت دەنگ دەدەن

یاسین