ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ترامپ: لە کۆتایی ئەو هەفتەیەدا لەگەڵ زێلێنسکی کۆده‌بێتەوە بۆ ئەوەی بە فەرمی ڕێککەوتنەکە کۆتایی پێبهێنێت

سەرۆک دانۆڵد ترامپ، ، ئەمڕۆ دووشەممە لە سێهەمین ساڵیادی شەڕی ئۆکرانیادا لە کۆشکی سپی میوانداری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای کرد.

ترامپ باسی لەوە کرد کە ڕێککەوتنێکی بەرچاوی دابەشکردنی داهات لەگەڵ ئۆکرانیا “زۆر نزیکە” لە کۆتاییهێنان. ناوبراو ئەم قسانەی لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کرد کاتێک لە ئۆفیسەکەی خۆی لە کۆشکی سپی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.

جگە لەوەش ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە لە کۆتایی ئەو هەفتەیەدا یان هەفتەی دواتر لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کۆببێتەوە بۆ ئەوەی بە فەرمی ڕێککەوتنەکە کۆتایی پێبهێنێت.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە زێلێنسکی وتی ” ڕەنگە ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو بێت بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، ئەمەش شتێکی خۆش دەبێت.” ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکات چاوی بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیاش بکەوێت.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە سەرۆک ترامپی ڕاگەیاند ئەوروپا ئامادەیە خەرجییەکانی بەرگری زیاتر بکات، بەڵام ڕایگەیاند، هیوادارە بەشداری”بەهێز”ی ئەمەریکا لە دەستەبەرکردنی هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی لە ئۆکرانیادا هەبێت.

ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ترامپ گفتوگۆ لەسەر “ئاشتی درێژخایەن” لە ئۆکرانیا دەکەن بەڵام بۆ ئەوە کیێڤ “دەبێت بەشداربێت” لە گفتوگۆکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

لە هەمان کاتدا ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە، ڕوسیا ئامادەیە ئەو سەربازە ئەوروپیانەی لە ئۆکرانیا جێگیرکراون وەک گەرەنتی ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکان قبوڵ بکات، هەروەها ڕایگەیاندووە، ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەتوانێت هەر لە سەرەتای “ئەم هەفتەیە یان داهاتوو” سەردانی کۆشکی سپی بکات.

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. چێڵسی و مان یونایتد نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن

یاسین

ڕووسیا: کوژرانی 300 چەکداری ئۆپۆزسیۆنی لە سووریا ڕاگەیاند

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا كۆبووەوە

سەڵاح