zagros news agency

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەبا

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، دەنگوی ئەوەی گوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر دانانی سیستمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر)، باج وەردەگرێت، راست نییە.
وەزارەتەکە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکان لە وەزارەتی کارەبا سەر لەبەری ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە و پێداگیری لەسەر هەوڵ و پلانەکانی خۆی بۆ یارمەتیدان و ئاسانکاریی دەکات، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن سیستمی سۆلار پاوەر دابنێن.
وەزارەتەکە لە روونکردنەوەکەدا باسی لە یاسای نوێی وەزارەتەکەیش کردووە کە دەڵێت: “هەر بەشداربوویەکی کارەبا، ئەگەر سیستمی سۆلار پاوەری هەبێت، دەتوانێت لە کاتی بوونی بەرهەمی زیادەی کارەباکەی بەشە زیادەکەی لەو کاتانەی پێویستی پێی نەبێت بداتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و تێچووی کارەبای بە شێوەی لەبری (مقاصة) لەسەری کەم دەبێتەوە”

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ کەمکردنەوەی کۆچ، ئەوروپا پاکێجێکی یارمەتی بەبڕی هەشت ملیار دۆلار بە میسر دەدات

سەڵاح

کاروان ستونی : تكایه‌ خۆتان له‌ حه‌جی نافه‌رمی بپارێزن

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح