zagros news agency

دەزگای نهێنیی ئەمریکا کەسێکی چەکداری لە بەردەم کۆشکی سپی کردە ئامانج

 

دەزگای نهێنیی ئەمریکا بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئادار ڕایگەیاند کەسێکی چەکداری لە دەرەوەی کۆشکی سپی کردووەتە ئامانج و تەقەی لێکردووە.

بە گوتەی پۆلیس، ئەم کەسە چەکدارە خەڵکی ویلایەتی ئیندیانا بووە و ئەگەری هەیە بە مەبەستی خۆکوژی چووبێتە واشنتۆن. ناوبراو بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و بارودۆخی نادیارە.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە کاتی ڕووداوەکەدا لە کۆشکی سپی نەبووە.

ئەنتۆنی گوگلیلمی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای نهێنیی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا گوتی زانیارییان دەربارەی کەسێک دەستکەوتووە بە مەبەستی خۆکوژی لە ئیندیاناوە هاتووەتە واشنتۆن دی سی.

بە گوتەی گوگلیلمی، ئەندامانی دەزگای نهێنی کەسێکیان لە نزیک کۆشکی سپی لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا  دیتووە تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ تایبەتمەندیی ئەو کەسەی لەژێر چاودێریدا وەک یەک بووە.

هیچ یەک لە ئەندامانی دەزگای نهێنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەهۆی ئەم پێکدادانەوە برینداریان نەبوونە و یان نەکوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیلانێك بۆ كوشتنی سێ بەرپرسی باڵای ئەمریكا بە چەقۆ و مۆڵۆتۆڤ ئاشكرا كرا

سەڵاح

لە ئێران هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی بەساڵاچووان و کاریگەری لەسەر داهاتوو دەدرێت

یاسین

عێراق ده‌ستبه‌ردارى قه‌رزی سه‌ر وڵاتێك ده‌بێت

یاسین