zagros news agency

هەر كەسێك لەدوای مانگی چوار لە سعوودییە بمێنێتەوە سزای 100 هەزار ڕیال دەدرێت

 

وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودی بە فەرمی ڕایگەیاند: هەر كەسێك لەدوای 29ی 4ی 2025، لە سعوودییە بمێنێتەوە بە سەرپێچیكار هەژمار دەكرێت و سزای 100 هەزار ڕیالی سعوودی دەدرێت.

 

هەروەها وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی ئێستا لە بەجێگەیاندنی سوننەتی عومرەن، دەبێت بەر لە كۆتاییهاتنی مانگی چوار بگەڕێنەوە، دەنا بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە و دەبنەوە.

 

باسی لەوەش كردووە، كە هەر كەس و كۆمپانیا و دامەزراوەیەك خۆی بهێڵێتەوە سزا دەدرێت، كە سزاكەش بە بڕەپارەیەك دەبێت كە دەگات 100 هەزار ڕیالی سعوودی، كە دەكاتە زیاتر لە 26 هەزار دۆلار (دوو دەفتەر و 60 وەرەقە).

 

بۆ ئەمساڵ سعوودییە ڕێكاریی توندی بۆ ڕێگەگرتن لە حەجكردنی نایاسایی گرتووەتەبەر، كە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەموو ڤیزایەكی تاوەكوو دوای پڕۆسەی حەجی ئەمساڵی 2025 ڕاگرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە

سەڵاح

120 ملیار خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق

سەڵاح

وه‌زاره‌تی بازرگانی: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شایسته‌ی ماوه‌ی جووتیاران ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ت

سەڵاح