ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئامانج هه‌ركی: تاوانی هەڵەبجە برینێکی سارێژنەکراوە

 

ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە ٣٦ ساڵ لەمەوبەر شاری هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بۆردومان کرا لە لایەن رژێمی بەعسەوە، بەمەش ڕادەی دڕندەیی و بێبایەخکردنی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ سەلماند.

ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: لە یادی ٣٦ ساڵەی تاوانی هەڵەبجەدا، کە ڕژێمی کەوتوو، ٣٦ ساڵ لەمەوبەر شاری هەڵەبجەی بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بۆردومان کرد، بەمەش ڕادەی دڕندەیی و بێبایەخکردنی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ سەلماند.

ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: تاوانی هەڵەبجە نیشانەیەکە لە مێژووی سەدام بەعسی نێژراودا زیاد کرا بۆ گروپی تاوانەکانی ئەم دەسەڵاتە بەدناوەی دژی گەلی کوردمان.

هەروەها ئامانج هه‌ركی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ساڵیادی ئەم کارەساتە پڕ لە ئازارەدا، جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی سیستەمی دیموکراسی لە عێراق و گرنگی بەدیهێنانی تەواوەتی مافەکانی گەلی کوردمان دەکەینەوە کە لە ڕووی دەستووری و یاساییەوە دیاری کراوە، ڕەحمەت و ئەبەدی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و شەهیدانی کوردستان

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەريمی کوردستانەوە

یاسین

گوژمەی 460 ملیۆن دینار بۆ كردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری خەرج دەكرێ

سەڵاح

دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلێكی پەكەكە لە شنگال بڵاو دەكاتەوە

سەڵاح