ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دزێک لە چەمچەماڵ دەستگیركرا

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە، تۆمەتبارێک لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ دەستگیر کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری لە جۆری تانكەر لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس بەدواداچوونەكانیان لەوبارەوە دەست پێ كرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و هەروەها دەستیش بەسەر تانكەرە دزراوەكەدا گیرا.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتبار ( س ، ج ، ع  لەدایكبووی 1997 بە ڕەگەزعەرەبە و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەڵاح

ئه‌مه‌ریكا: لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کار لەسەر وەڵامدانەوەی ئێران ده‌كه‌ین

سەڵاح

کەشناسی:پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت

سەڵاح