ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند ، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ڕۆژی دووشەممە ( ١٧ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی ( ٤٨،٧٢٢،٢٣٩،٠٠٠) چل و هەشت ملیارو حەوت سەدو بیست و دوو ملیۆن و دوو سەدو سی و نۆ هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

١٧ ی ئازاری ٢٠٢٥.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق دەستبەکاربوو

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح