ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مباپێ : بیر لە یەک شت دەکەمەوە

 

کیلیان مباپێی کاپتنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەڵامی ئەو هەواڵانەی دایەوە کە باس لە ناکۆکییەکەی لەگەڵ دیدیە دیشامپی ڕاهێنەرەکەی دەکەن و ڕایگەیاند کە تەنها یەک شت لە مێشکیدا ماوە.

دیشامپز مباپێی بانگهێشت کرد بۆ پێکهاتەی فەرەنسا بۆ یاری چارەکی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر کرواتیا، ئەمەش یەکەم جارە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە بانگهێشتی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، مباپێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەرەنسی، وتی: دڵخۆشم کە گەڕامەوە بە درێسی هەڵبژاردەی فەرەنساوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناکۆکی ئەو بابەتانەن کە بەزۆری خەڵک نازانن، ڕەنگە ژینگەی کارکردن شایەتحاڵی ناکۆکی نێوان هاوکاران بێت، بەڵام ئەوە بە مانای نەبوونی ڕێز و خۆشەویستی لە نێوانیاندا نییە.
ئه ستێره ی ڕیال مه درید جه ختی کرده وه ، زۆر ڕێز له دیشامپ ده گرم، چونکه پێکه وه سه ڕکه وتنی گه وره مان به ده ستهێناوه ، ناتوانرێت په یوه ندییه که مان به هۆی ناکۆکی بچووکه وه کاریگه ڕیی له سه ڕ بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەڵک داوا دەکەن سیستەمی سەرۆکایەتی کۆماری لە تورکیا هەڵبگیرێت و سیستەمی پەرلەمانتاری بگەڕێنەوە.

سەڵاح

بەوێنە… سەدان دۆنم زەوی و خانووی پلاستیکی تێکدران

سەڵاح

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح