حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی عەبدول حەمەباقی، نووسەر و رۆشنبیری ناسراو، پرسەنامەیەکی ئاراستەی حەمەی حەمە باقی، برای کۆچکردوو و بنەماڵەکەیان کرد.
لە پرسهنامەکەدا هاتووە: “دڵگران بووین به هه‌واڵی كۆچی دوایی برای ئازيزتان كاك عه‌بدولی نووسه‌ر و رووناكبیر و خزمه‌تگوزاری بواری كولتووری كوردی. به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌نامه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئێوه و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م و به‌شداری خه‌م و پرسهتانم”.
هەروەها وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەڵێت: “به‌هه‌شتی به‌رین جێگه‌ی بێت و یاد و یادگاری هه‌میشه زیندوو بن. سڵاو و دروود دەنێرم بۆ رەوانی پاکی”.