ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین کرد

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە، لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە لیو جەنگ کونسوڵی گشتیی کۆماری چینی میللی و شاندێکی یاوەری.

لە دیدارێکدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی “لیو جەنگ” کرد و هیوای خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا سەرکەوتوو بێت.

وەزیری رۆشنبیری و لاوان ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی کولتووری و پەرەپێدانی پەیوەندییە ڕۆشنبیری و هونەری و وەرزشییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری میللی چین کرد.

لە بەرامبەردا، کونسوڵی گشتیی کۆماری چینی میللی لە هەرێم، رایگەیاند، وڵاتەکەی بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەرەپێدانی پەیوەندیی کولتوورییەکان و لە بەرنامەیاندا هەیە، خولی درێژمەودا بۆ فێربوونی زمانی چینی بکەنەوە و پەرەی زیاتر بە هونەری یارییە جەنگییەکان بدەن.

شاندی کونسوڵخانەی چین جگە لە کونسوڵی گشتیی، پێکهاتبوون لە چێنگ گاوجینگ، سەرۆکی بەشی رامیاری کونسوڵخانە، تانگ یان لە بەشی رامیاری و رووبار سەلاحەدین، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کونسوڵخانە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و کونسوڵی گشتیی کۆماری چینی میللی دیاریان پێشکەش بە یەکدی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە رواندز کۆڕێک بۆ ناڵە حەسەن سازکرا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Nosferatu” لە سینەماکانی جیهاندا

ART