پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمڕۆە تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە 27/3/2025، مووچەی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەدرێت، دەشڵێت: “ئەگەر بەهۆی جەژنەوە وردبینییش تەواو نەبێت، مووچە دابەش دەكرێت.”
شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: “لە دارایی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرتووە، لەمڕۆوە تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە، مووچەی هەموو فەرمانگە و دامەزراوەکانی عێراق و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.”
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کرد: “ئەگەر وردبینییش بەهۆی جەژنەوە تەواو نەبێت، مووچەی هەموو مووچەخۆران و فەرمانبەرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەدرێت.”
جەختی کردەوە، دەگەڕێنەوە بەغدا و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دەکەن، گوتیشی: “لیستی مووچە ڕێکوپێکە و کێشەی نییە و دەبێ ڕێکارەکانی تەواوکردنی تەمویلیش بکرێ و بنێردرێت.”
.