zagros news agency

ئەستێرەیەکی نەسڕ داوای ڕۆیشتن دەکات

 

یاریزانێکی ئەستێرەی یانەی ئەلنەسری سعودی داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ڕێگەی پێبدەن لە تیپەکەی جێبهێڵێت.

یاریزانەکە ناوی عەبدولڕەحمان غەریب، تەمەنی ٢٨ ساڵە و لە هاوینی ٢٠٢٢ پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کردووە و لە یانەی ئەهلی جداوە هاتووە. گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە جیهانییەکە تا هاوینی ٢٠٢٦ درێژ دەبێتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەی ئەشرق ئەلئەوسەت، غەریب ئیدارەی ئەلنەسری لە خواستی ڕۆیشتنی بۆ ئەزموونێکی نوێ و بەشداریی زیاتر ئاگادارکردووەتەوە
عەبدولڕەحمان غەریب لەم وەرزەدا لە 29 یاری لەگەڵ یانەی نەسر بەشداری کردووە. تۆڕی گۆڵەکەی نەدۆزیوەتەوە، بەڵام سێ ئەسیستیشی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە مافی ئەوەی هەیە لە فیدراسیۆنی ئیسپانیا تورە بێت لەسەر لامین یامال

یاسین

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

یاسین

مەترسیەکی گەورە دەکەوێتە سەر یاری کۆتایی مۆندیال

sarkar