zagros news agency

لە سلێمانی پەردە لەسەر گڵجۆشی مەولەوی لادرا

بە چاودێری و ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، پەردە لەسەر گڵجۆشی مەولەوی شاعیر لادرا.

لە رێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە شاعیر و رۆشنبیر و هونەرمەندانی سلێمانی ئامادەبوون، چەند کورتە وتارێک پێشکەش کران.

گڵجۆشەکە لە لایەن هونەرمەند، مهاباد جەمال درووستکراوە، بە پشتیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وەک نیشانەی ئەمەکداری مەولەوی شاعیر بۆ عەنبەرخاتوونی هاوسەری و رێزگرتن لە ئەفراندنەکانی شاعیر، لە پارکی ئازادی دانرا.

هونەرمەند مهاباد جەمال، لە درووستکردنی گڵجۆشەکەدا، گڵی سووری سنووری خورماتوو و چەند رەنگێکی وەک رەنگی خەنەی کوردی بەکارهێناوە و سوودی لە خشتی سوور وەرگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

کریستۆفەر نۆلان بە داستانێکی جیاواز و پۆلێک ئەستێرەوە دەگەڕێتەوە

ART

جیمی کلیف ئەفسانەی میوزیکی رێگی لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART