zagros news agency

جاسم ئەلبەدیوی داوا دەکات ڤیزای شنگن لەسەر هاووڵاتیانی کەنداو هەڵبگیرێت

جاسم ئەلبەدیوی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، لەگەڵ لویجی دی مایۆ، نوێنەری تایبەتی یەکێتی ئەوروپا لە کەنداو، کۆبوونەوە و چەند بابەتێکیان تاوتوێکرد، یەکێک لەوانە لێخۆشبوونی هاوڵاتیانی کەنداوە لە ڤیزای شنگن.
لە میانی دیدارەکەیاندا لە برۆکسل، ئەلبەدیوی و دی مایۆ باسیان لە پرسە دووقۆڵییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ کۆڕبەندی ئاستی باڵا بۆ هاوکاریی ئاسایش و ناوچەیی نێوان ئەنجومەن و یەکێتییەکە کرد، کە بڕیارە مانگی نیسانی داهاتوو بەڕێوەبچێت، هەروەها باسی دۆخی مەترسیداری کەرتی غەززەشیان کرد.
ئەلبەدیوی لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ هانا نیومان، سەرۆکی نوێنەرایەتی پەیوەندییەکان لەگەڵ نیمچە دوورگەی عەرەبی لە یەکێتی ئەوروپا، پێداچوونەوەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد، و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەیان، لەسەر بنەمای هاوبەشی مێژوویی خۆیان، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە.
س/شەرقولئەوسەت
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی تووشبوانی بە نەخۆشیی به هۆی پیس‌بوونی کەش و هەوا لە ئێران لە زیادبوونە

یاسین

هەنگاوێکی نوێ لە تورکیا؛ ئەگەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ئارادایە

یاسین

تورکیا لەبەرانبەر ئاگرکەوتنەوەی بەرفراواندا؛ چوار کەس گیانیان لەدەست دا و ئۆپۆزسیۆن ڕەخنە لە حکوومەت دەگرێت

یاسین