ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

– (١٤) تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی (٢٣) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگـیرا .

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی مەترسی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەسەر زانیاری بەرێوەبەرایەتیمان، و لە ڕێکەوتی ٢٨-٢-٢٠٢٤ تێمێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بە بەشداری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی کەرکوك، لە زنجیرەیەك چالاکی یەك بە دوای یەکدا کە زیاتر لە دوانزە رۆژی خایاند، توانرا تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێن پێکهاتبوون لە (١٤) تۆمەتبار .

هاوکات لەم زنجیرە چالاکیەشدا بڕی (٢٣) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لەناو شاری کەرکوك دەستی بەسەرداگیرا.

ئەم تۆڕەی کە دەستگیرکراون بە یەکێك لە مەترسیدارترین تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بۆسەر شاری هەولێر و دهۆك و زاخۆ دادەنرا کە هەفتانە بڕێکی زۆری ئەم ماددە هۆشبەرانەیان بۆ هەرێم ڕەوانە دەکرد و گەنج و لاوی کوردییان بەهۆیەوە لەخشتە دەبرد .

وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەم چالاکیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵەوە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕابگەیەنرێ .

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
١٩ـی ٣ـی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەڵاح

هەولێر … تا ئێستا 75 هەزار زیارەتكاری ئێرانی گەیشتوونەتە شاره‌كه‌

سەڵاح

نەجوا کاکەیی: کێشەی جووتیارانی گوندی پەڵکانەمان چارەسەر کرد

دڵشاد