zagros news agency

وەزیری تەندروستی ئەمەریکا 17 پسپۆر و ڕاوێژکاری ڤاکسینەکانی دووردەخاتەوە

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ڕۆبەرت کێنێدی جونیۆر، وەزیری تەندروستی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بڕیاریداوە 17 پسپۆڕ و ڕاوێژکاری ڤاکسینەکان لە کارەکانیان دووربخاتەوە.
ڕۆبەرت کێنێدی جونیۆر، وەزیری تەندروستی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتیان لە پێشینەی کارەکانە، گوتیشی، پێویستە خەڵک بزانن کە ڕاسپاردەکانی فەرمانگە تەندروستییەکانمان لەسەر بنەمای زانستی بێلایەنە و لە ڕێگەی پرۆسەیەکی شەفاف و بێ ململانێ هەڵدەسەنگێندرێت.
وەزیری تەندروستی بەهۆی گومان لەسەر ڤاکسین دەڵێت، لیژنەکە پەیوەندی داراییان لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرمانسازیی هەیە. بۆیە دوورخستنەوەیان لێدانە لە بەرژەوەندی ئەو ڕاوێژکارانەی ڤاکسین.
کێنێدی ئاماژەی بەوەدا، بڕیاریداوە ئەو پسپۆڕانە لە کارەکانیان دووربخاتەوە، لە شوێنی ئەوان پسپۆڕانی دیکە دادەنرێن، دەشڵێت، ئەو لیژنەیە بەهۆی شارەزاییە سەلمێنراوەکانیانەوە دادەمەزرێن، بەڵام پێویستە پێشوەختە ئەگەر بەرژەوەندییان لەگەڵ کۆمپانیا دەرماسازییەکان هەیە ئاشکرای بکەن.
پۆڵ ئۆفیت، پزیشکی منداڵان و پسپۆڕی ڤایرۆس و بەرگری کە ئەندامی لیژنەکە بووە، لەبارەی بڕیارەکەی وەزیری تەندروستی ئەمەریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: “ڕۆبەرت کێنێدی پێی وایە هەرکەسێک قسەی ئەرێنی لەسەر ڤاکسینەکان بکات یان پێشنیازی بکات، سوود لە پیشەسازییەکە وەردەگرێت.”

ئاماژەی بەوەش کرد، کێشەیەک چارەسەر دەکات، کە بوونی نییە. ڕاشیگەیاند، چۆن دڵنیابین لەوەی ئەو کەسانەی ڕۆبەرت کێنێدی دەیەوێت لە لیژنەی ڕاوێژکاری ڤاکسینەکەدا دایان بنێت جێی متمانەن؟.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.به‌شیر حه‌داد بۆ زاگرۆس: ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا چیتر پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت دوابخرێت

سەڵاح

مۆرینیۆ ستایشی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکات

یاسین

وەزارەتی کارەبا: ئێستا نزیکەی 90 هەزار ماڵ و کۆمپانیا کارەبای بێ پچڕانیان هەیە

سەڵاح