zagros news agency

تێر شتیگن و فلیک بەدوای چارەسەرێک دەگەڕێن

 

کێشەکانی مارک ئەندێی تێر شتیگنی ئەڵمانی گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ کارگێڕی و ڕاهێنەری تیپەکە لە ئێستادا گەیشتۆتە ئاستێک،کە ڕاگەیاندنەکان درکی تەواویان پێکردوە و هەردوو لایەن تەواو لەبەرامبەر یەکتری گرژ بوونەتەوە و شتیگن دەیەوێت بمێنێتەوە،بەڵام یانەکە داوای ڕۆیشتنی شتیگن دەکات.

 

ئەو کێشانەی شتیگن دوای هاتنی خوان گارسیا ڕوویاندا،کە بارسا بەیانیان کرد بوو بۆ شتیگن ئەو چیتر گۆڵپارێزی سەرەکی نییە و دەبێت یانەیەکی تر بۆخۆت بدۆزیتەوە،ئەمەش کوڕە ئەڵمانیەکەی توڕە کرد و لەبەرامبەر ڕۆیشتنی دوای مووچەی ئەو 3 ساڵەی کرد لە بارسا،کە گرێبەستی تا 2028 لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە هەیە.

 

بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانەش بڕیار وایە لە پێش بەروری 13/7 هاینزی فلیکی ڕاهێنەری بارسا و تێر شتیگن کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن و هەردوو لایەن ڕوون کردنەوەی تەواوەتی بدەن بۆ یەکتر
لەلایەکی تریشەوە هاندەری یانەکە دەمێکی زۆرە داوای دەرکردنی گۆڵپارێزەکە دەکەن لە یانەکە،کە شتیگن لە ساڵی 2014ەوە وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی بارسا یاری دەکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید لە دەرەوەی سانتیاگۆ سێ خاڵی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاسین

گومرگی ئێران دابەزینی ئاستی هەناردە و هاوردەی لەمساڵدا پشتڕاست کردەوە

یاسین

دەم پارتی: پێشهاتەکانی سووریا وەک هەڕەشە بۆ شکستپێهێنانی پرۆسەی ئاشتی بەکار دەهێنرێن

یاسین