zagros news agency

هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکانی دەستیپێکرد

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، کە لە زۆربوونی دیاردەی سواڵکردن لە شاری سۆران، راستەوخۆ بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئەو سواڵكەرانەى کە بە ناو گەڕەك و كۆڵان و مزگەوتەكانی شارى سۆران دەگەڕان دەستی پێکرد.

عەقید شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوای گازندەی ژمارەیەک هاووڵاتی لە زۆربوونی دیاردەی سواڵکردن لە شاری سۆران، راستەوخۆ بە فەرمانی بە عەمید سەران لەتیف، بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران، لەلایەن بەشی پۆلیسی شارەوانی به هەماهەنگی بەشی پۆليسی ناوشار، بەشی پۆليسی فرياكەوتن هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئەو سواڵكەرانەى کە بە ناو گەڕەك و كۆڵان و مزگەوتەكانی شارى سۆران دەگەڕان بۆ سواڵکردن و ببونە مایەی بێزاری گوومان و مەترسی بۆ سەر سەرو ماڵی هاووڵاتییان، بۆیە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

هەروەها عەقید شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە پاراستنی سەرو ماڵی هاونیشتیمانیان داواش لە خەڵک دەکەین لەم حاڵەتانە هاوکارمان بن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

دڵشاد

سەمیان هەڕکی: دێ نیڤەک ژ داهاتێ خو بەخشم بۆ هەژار و قوتابیێن کێم دەرامەت

دڵشاد

لە چیای سەفین پڕۆژەیەکى گەورەى گەشتیاری جێبەجێ دەکرێت

سەڵاح