ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەیسی سەعید وەیسی: پارتی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش حزبی یەکەمە

 

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە لە هەڵبژاردنێكی پاك و ڕەوا دەترسێ، بۆیە پەنای بردۆتە بەر بەغدا و وڵاتانی ئیقلیمی تا ئەنجامەكانی بۆ بگۆڕن، هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن، پارتی پێشڕەو و داهێنەری هەڵبژاردنە لە هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی لە کۆیە و لە ساڵی ١٩٩١ رایگەیاند، کە دەبێت بەرەو هەڵبژاردن بچین.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەوەی دوو ساڵ لەسەر یەک رێگر بووە تا هەڵبژاردن لە کوردستان بكرێت، یەکێتی بووە، پێویستە هەموو لایەک باش ئەوە بزانن، بەو پێیەی خۆم ئاگاداری دۆخەکە بووم، چەندین دەستپێشخەری کرا بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا لە ٦ی ١١ی ٢٠٢٢ هەڵبژاردن بکرێت، بەداخەوە یەکێتی نەهاتە ژێر بار. هەمیشە پارتی لەگەڵ هەڵبژاردن بووە، بەڵام هەڵبژاردنێکی دیموکراسی و دەستووری بێت و لە چوارچێوەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستاندا بێت، جگە لەوەش، گرەنتیی ئەوە هەبێت كە نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشدار بن. نابێت بەشێوازێکی وابێ لە لایەن دامەزراوەیەکی نادەستوورییەوە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەكە بکرێت، کە بیانەوێ ئیرادەی خۆیان بەسەر ئێمەدا بسەپێنن. لەو روانگەیەوە بوو، کە پارتی بڕیاری بەشدارینەكردنی لە هەڵبژاردن دەرکرد.

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان گووتی: هەموومان دەزانین برادەرانی یەکێتی بۆیە ئەوەندە بە گەرم و گوڕی تامەزرۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنن، چونکە بابەتەکە بۆ ئەوان یەکلایی کراوەتەوە، ئێمە ئەزموونمان هەیە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک و مووسڵ دیتمان دەرئەنجامەكان بە شێوازێک بوون، کە لە بەرژەوەندیی یەکێتی رێک خرابوون، یەكێتی خۆی حزبێكە لە هەڵبژاردنێكی پاك و ڕەوا دەترسێ، بۆیە پەنای بردۆتە بەر بەغدا و وڵاتانی ئیقلیمی تا ئەنجامەكانی بۆ بگۆڕن، هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن، پارتی پێشڕەو و داهێنەری هەڵبژاردنە لە هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی لە کۆیە و لە ساڵی ١٩٩١ رایگەیاند، کە دەبێت بەرەو هەڵبژاردن بچین، لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ لە هەڵبژاردن نەترساوە.

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەزموونی رابردوو دەریخستووە، کە پارتی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش حزبی یەکەمە، لەم قۆناغەشدا هەر پشت ئەستوورە بە جەماوەرەکەی و بە حزبی یەکەمیش دەمێنێتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی مافی هەموو چین و توێژەکان لەم هەڵبژاردنە مسۆگەر نییە، نایەوێ بچێتە ژێر باری هەڵبژاردنێكی ناڕەوا، دەبێت ئەو راستییەمان لەبەرچاو بێت، نەک تەنیا بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، کە دژی یاسای هەڵبژاردن دەریکرد، بەڵکو هەموو بڕیارەکانی رابردووی لە دژی کورد بوون، لەنێو كوردانیشدا بە دیاریكراوی بۆ دژایەتیكردنی پارتی بوو، چونکە ئەوان دەزانن پارتی ئەو هێزەیە، کە داکۆکی لە مافەكانی خەڵكی کوردستان دەكات.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵێکی خۆش بۆ قوتابییان رادەگەیندرێت

یاسین

قەدەغەکردن لە ١٤ ناوچەی شرناخ ڕاگەیەندرا

سەڵاح

تێچووی ئه‌مساڵی حه‌جی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ دینار ده‌بێت

سەڵاح