ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆشکی سپی: بڕیارە لە ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان بایدن له‌گه‌ڵ سوودانی كۆبێته‌وه‌

 

سکرتێری ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی دەڵێت بڕیارە جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە 15 ی مانگی چوار لە کۆشکی سپی پێشوازی لە محەمەد شییاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات.

کەرین ژان پیـێر لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی هەینی لەسەر ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاوکرایەوە، دەڵێت سەرۆک بایدن لەگەڵ سودانی کۆدەبێتەوە بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە بابەتە هاوبەشەکان.

هەروەها نووسیویەتی هەردوو سەرکردە سەرلەنوێ وابەستەیی خۆیان بە ڕێکەوتننامەی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات دووپاتدەکەنەوە و قسە لەسەر ئاسایش و سەروەری و گەشەپێدانی عێراق دەکەن لەگەڵ کۆمەڵێک بابەت تاووتوێ دەکەن، لەوانە هەڵسەنگاندنی ئەرکی لەشکری لە پاش نزیکەی 10 ساڵ لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش و پابەندبوونی هەردوولا بە بەردەوامبوون لە شکستهێنان بە داعش.

سکرتێری ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەی نووسیویەتی، هەردوو سەرکردە وتووێژیش دەکەن لە بارەی چاکسازییە داراییەکانی عێراق لە ئێستادا بە ئامانجی گەشەپێدانی ئابوری و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە و نوێکردنەوەوەی.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێكی سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

یاسین

کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت

یاسین

حكوومەتی هەرێمی کوردستان بەتەنگ داوایەكی دیکەی هاووڵاتییانەوە دەچێت

یاسین