ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا سەبارەت بە باری یانەی ئارسێناڵ لە گواستنەوەی هاوینەدا شتێکی نوێی ئاشکرا کردوە،کە ئەویش دەستپێکی گفتوگۆیە لەگەڵ (نۆنێ مادویکی) یاریزانی لاوی یانەی چێڵسی و بەپێی ڕاپۆرتەکەی بێڵد بێت ئێستا ئارسێناڵ نزیکە لەوی یاریزانە
بە قسەی فلۆریان بلینتـبـێـرگی ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی بێت ئارسێناڵ ئێستا ئەو یاریزانەی بردۆتە لیستی سەرەوەی ئەوانەی،کە دەیەوێت لەم هاوینەدا بۆندیان لەگەڵ ئیمزا بکات و مادویکی تەمەن 23 ساڵیش دەوێت بڕوات لە چێڵسی تاکو کورسیەکی سەرەکی هەبێت لە یانەیەکی گەورە بۆ سەلماندنی تواناکانی خۆی لە وەرزی داهاتوودا.
سەبارت بە دۆخی گواستنەوەی ڕۆدریگۆش بێڵد دەڵێت ئێستاش ئارسێناڵ چاودێری یاریزانەکە دەکات تاکو بزانێت چ وەڵامێکی دەبێت لە داهاتوودا و نیازی ڕۆیشتنی دەبێت لە ڕیاڵ مەدرید یان نا،کە هاتنی چابی ئەڵۆنسۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید هەموو بابەتەکەی لە ئارسێناڵ شێواندوە.
“سەرکار ڕێبوار”

