zagros news agency

سەرۆک کۆماری ئێران یاسای ڕاگرتنی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند

 

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، یاسای ڕاگرتنی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد.

چوارشەممە، 2ـ7-2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، یاسای ڕاگرتنی هاوکارییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند.

ئاماژەی بەوەش دا، دەرکردن و پەسەندکردنی ئەم یاسایە لە دوای هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هات، هەروەها ئەندامانی پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسایەکیان لەژێر ناوی “هەڵپەساردنی هاوکاری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی” خستە ڕوو، دواتر بەپەلە پڕۆژە یاساکە پەسەند کرا.

تاکە بڕگەی ئەم یاسایە دەڵێت: “لەبەرچاوگرتنی پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئێران لەلایەن ئیسرائیل ئەمەریکا، بەئامانجکردنی دامەزراوە ناوەکییە ئاشتیخوازەکان و مەترسی لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و بە پشتبەستن بە ماددەی 60ـی ڕێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیماننامەکان لە ساڵی 1969، حکوومەت پابەندە، دەستبەجێ لەگەڵ پەسەندکردنی ئەم بابەتە یاساییە، بۆ ڕاگرتنی هەموو جۆرەکانی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و سیستەمی پارێزبەندی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە، تا ئەو کاتەی کۆمەڵێک مەرج جێبەجێ دەکرێن، لەوانە دەستەبەرکردنی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و زانا ئەتۆمییەکان.”

پێشتر ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران یاساکەی پەسەند کردبوو، پاشان محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران یاساکەی پەسەندکرد، دواتر سەرۆک کۆماری ئاگادار کردەوە کە ئەویش ڕۆڵی خۆی ببینێت، کە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بە فەرمی بڕیارەکە ڕابگەینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵێک لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ واشنتن و جێگرتنەوەی بە چین یان ڕووسیا له ئارادایه

سەڵاح

یەمەنی لە جەنگی ئۆکرانیا دەچنە یارمەتیی ڕووسیا

یاسین

کەناڵی سۆمه‌رییه‌: عێراق ڕازی بووه‌ به‌ مه‌رج حه‌شدى شه‌عبی و میلیشیاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

سەڵاح