zagros news agency

وردەکاری گرێبەستی یۆکیرێش و ئارسێناڵ لەسەر نرخ و وادەی گواستنەوەی

 

لە نوێترین هەواڵی هەوڵەکانی ئارسێناڵ بۆ ئیمزا کرنی گرێبەست لەگەڵ (ڤیکتۆر یۆکیرێش)ی سویدی هێرشبەری یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنه،کە کەناڵی CNN چەند زانیاریەکی نوێی بڵاو کردۆتەوە دەربارەی ئەو بابەتە.

 

بەگوێرەی زانیارەیەکان بێت ئارسێناڵ و سپۆرتینگ لیشبۆنە یەکشەممە دەچنە سەر مێزی گفتۆگۆ بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکە و یاریزانەکەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەچێتە لەندەن و لەوێدا پشکنینی پزیشکی دەکات تاکو بە فەرمی دەبێتە یاریزانی ئارسێناڵ و بڕی گرێبەستەکەش 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

 

ئێستا یۆکیرێش لە ستۆکهۆڵمی سویدە ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەک ڕوو لە سپۆرتینگ لیشبۆنە بکات ئەمەش بەهۆی ئەو پرێسەی یانەکە دەیکات لەپێناو مانەوەی ئەو یاریزانە و لیشبۆنەش وەکو ئاگاداریەک مۆڵەتێکی کاتیان داوە بە یۆکیرێش تاکو بگەڕێتەوە لیشبۆنە بۆ دەست پێکردنی یەکەی مەشق و ڕاهێنان و ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق بە چەند یاری دیکە دەگاتە جامی جیهانی ؟

یاسین

یارییەکەی لیڤەرپوول و ئیڤەرتۆن دواخرا

یاسین

ڤان دایک: گاکپۆ قورسترین بەش لە تۆپی پێدا ئەنجام دەدات

یاسین