zagros news agency

چوار کەس بە تۆمەتی “نمایشی چەکداری” لە بەیرووت دەستگیر کران

سوپای لوبنان ڕایگەیاند، چوار کەسیان لە پەیوەندی لەگەڵ “نمایشێکی چەکداری” لە بۆنەیەکی ئایینیدا لە بەیرووت دەستگیر کردووە. ئەو کەسانە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی سوپادا لە شاری بەیرووت و شارۆچکەی “عین قانا” لە پارێزگای نەبەتیە دەستنیشان کراون و دەستگیر کراون.
لە بەیاننامەکەی سوپای لوبناندا کە ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی تەممووز، بڵاو کرایەوە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەستگیرکراوەکان لە بەشداربووانی نمایشەکە بوون. لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بە سەرپەرشتیی دەسەڵاتی دادوەری دەستی پێ کردووە.
دیمەنە بڵاوکراوەکانی ئەو نمایشە چەکدارییە، کە لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی عاشوورادا لە ناوچەی “زقاق البلاط” ڕووی دا، کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە. لە دیمەنەکاندا، گرووپی دەمامکدار و چەکدار بە چەکی ئۆتۆماتیکییەوە لە شەقامەکانی دەوروبەری ناوچەی حەمڕا دەرکەوتن. ئەم کارە خراوەتە پاڵ گرووپی حزبوڵڵا.
نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: “ئەو نمایشە چەکدارییانەی بەیرووت شایەتحاڵیان بوو، لەژێر هیچ بارودۆخێکدا جێگەی قبووڵکردن نین.” ناوبراو داوای لە وەزیرانی ناوخۆ و داد کردووە یاسا جێبەجێ بکەن و ئەنجامدەران دەستگیر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌رقاڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆیانن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

لەم هەفتەیەدا سوودانی سەردانی تورکیا دەکات

گوران