zagros news agency

جەمال موسیالا:کەس تاوانبار نییه لەو پێکانەی من تووشی بوومە

 

جەمال موسیالا یاریزانی یانەی بایرن میونشن بۆ یەکەمجار دوای ئەو پێکانە سەختەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە جامی جیهانی یانەکاندا تووشی بوو، لێدوانێکی دا و دەڵێت:

یاریزانکە دەڵێت: “دەمەوێت بڵێم سوپاس بۆ ئەو هەموو خۆشەویستی و پشتگیرییەی کە لەلایەن ئێوەوە وەرمگرتووە؛ ئەمە بۆ من مانای زۆری هەیە. زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە ببینم چۆن جیهانی تۆپی پێ لە کاتەکانی وەک ئێستا کۆدەبێتەوە، و بەڕاستی پێزانینم هەیە. نەشتەرگەرییەکە زۆر بە باشی بەڕێوەچوو، و چاودێرییەکی چڕ دەکرێم لەلایەن پزیشکەکانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کە کەس تاوانبار نییە بەو شتەی کە ڕوویداوە، من باوەڕم وایە کە بارودۆخی لەم جۆرە جارجارە ڕوودەدات، ئەم قۆناغەی داهاتوو بەکاردەهێنم بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هێز و وزەم بەدەستبهێنمەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئازاد محەمەد سەعید: خولی نایابی کوردستان بە سەرکەوتووی کۆتایی ھات

دڵشاد

ئارسێناڵ هێرشبەرێکی گواستەوە

یاسین

ڕۆناڵدۆ لە گەشتەکەی ئەلنەسر بۆ ئێران بەژدار نابێت

یاسین