zagros news agency

داهاتووی دۆنارۆما لەگەڵ پاریس سانجێرمان نادیارە

 

ڕۆژنامەکانی فەرەنسا جارێکی دیکە باسیان لە داهاتووی جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵی کرد لەگەڵ پاریس سانجێرمان پێش یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بەرامبەر چێڵسی لە ئەمریکا.

ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە داهاتووی دۆنارۆما لەگەڵ پاریسییەکان بۆ هەردوو ئەگەرەکە لەئامادەیی دایە. ئەگەری هەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ پارک دی پرینس درێژ بکاتەوە لە دوای ساڵی ٢٠٢٦، ئەگەری جێهێشتنی یانەکەش لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا بەدوور نازانرێت.

ناکۆکی لەسەر مووچەی یاریزانەکە و یانەکە بەردەوامە، ئەمەش وایکردووە دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بەهۆی پێداگری دۆنارۆما لەسەر باشترکردنی بەرچاو، ئەمەش ئیدارەی یانەکە ڕەتیدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەری مانەوەی تۆماس مۆلەر لەگەل بایرن کەمە

یاسین

دیشامپ: ئاستمان نایابە و خۆمان بۆ قۆناغە سەختەکان ئامادە دەکەین

ahamd.luqman

ئارن سڵۆت نزیکە لە دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی

یاسین