zagros news agency

وەزیری پێشووی بەرگریی ئێران: کەرەستەی ١٠ ساڵ جەنگمان هەیە

 

محەممەدڕەزا ئاشتیانی، جێگری سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و وەزیری پێشووی بەرگریی ئێران، گوتوویەتی، ئێران ئەوەندە کەرەستەی جەنگیی هەیە، ئەگەر بیەوێت بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بجەنگێت، دەتوانێت.
ئاشتیانی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە لە شەڕێکی گریمانەیی ١٢ ڕۆژەدا لەگەڵ ئیسرائیل، کەرەستە سەربازییەکانیان زیانێکی ئەوتۆیان بەرناکەوێت و گوتوویەتی: “کەرەستە سەربازییەکان زۆر گرنگ نین، ئەوەی گرنگە ورەیە.”
جێگری سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەوەوە نەداوە کە ئەو شەڕە گریمانەییە لەگەڵ کام وڵات دەبێت، یان لەو “شەڕە ١٢ ڕۆژەیەدا” کام کەرەستەی جەنگی زیانی زیاتر یان کەمتری بەرکەوتووە.
جێی باسە، ئاشتیانی لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە. هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکایش بە تۆمەتی “پەرەپێدانی ئامانجە ناسەقامگیرکەرەکانی ڕژێم لە ناوچەکە و جیهاندا”، ناوی خستووەتە لیستی سزاکانییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤیدیۆ.. کەسێک دەستگیر دەکرێت کە لەسەر شەقام تەقەی لە شوفێرێکی دیکە کردبوو

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

یاسین

وەزیری بەرگریی‌ ئەمریکا: مانەوەی هێزی ئەمریکا لە سووریا پێویستە

یاسین