zagros news agency

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: کاراکردنەوەی میکانیزمی پاشەکشە نایاساییە

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کاراکردنەوەی میکانیزمی پاشەکشە (Snapback) لەلایەن وڵاتانی ئەورووپاییەوە “بێواتا، بێپاساو و نایاساییە.”
ناوبراو گوتی، کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران بەپێی خاڵێکی ڕوونی ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ بووە و دوای کشانەوەی ئەمریکا و دوای یەک ساڵ مۆڵەتدان بە ئەورووپاییەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی دەرچوونی ئەمریکا، ئێران بڕیاری دا هەنگاو بە هەنگاو پابەندییەکانی کەم بکاتەوە.
بەقایی گوتیشی: “لایەنە ئەورووپاییەکان خۆیان لە ڕێککەوتنەکەدا کەمتەرخەمییان کردووە و خراپتریش، دوای هێرشی ئیسرائیل، نەک هەر ئیدانەیان نەکرد، بەڵکوو لە هەندێک هەڵوێستدا پاساویان بۆ ئەو دەستدرێژییە هێنایەوە. بۆیە وڵاتانی ئەورووپایی هیچ پاساوێکی ئەخلاقی، سیاسی و لۆجیکییان نییە بۆ بەکارهێنانی بڕیارنامەیەک کە خۆیان ڕێگر بوون لە جێبەجێکردنی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ زاگرۆس: سكاڵا له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دادگای فیدرالی هیچ كاریگه‌ری نییه‌

یاسین

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت رافینیا پشووبدات

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

یاسین