لە نوێترین هەواڵدا دەربارەی دروستکردنی یاریگایەکی نوێ لەلایەن یانەی مانچێستەر یونایتد لە تەنیشت یاریگای ئۆترافۆرد کێشەی تێدا دروست دەبێت و کارگێڕی یانەکەش بە ناچاری بیرۆکەی دروست کردنی یاریگاکە ڕادەگرێت.
هۆکاری ڕاگرتنی ئەو پلانەش دەگێڕێتەوە بۆ نەگوندن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی خاوەنی زەویەکانی تەنیشت ئۆڵترافۆردە،کە کۆمپانیایەکی تێرمیناڵی میترۆیە و داوای زیاتر لە 300 ملیۆن پاوەند دەکات و مان یونایتدیش تەنها 50 ملیۆن پاوەند دەدات بۆ کڕینەوەی ئەو زەویانە.
ئێستا مان یوو خەونەکەی وەلاناوە،کە هاندەرانی یانەکە ئاواتیان ئەوە بوو یاریگایەکی نوێیان هەبێت سەرووی 100 هەزار کورسی هەبێت،بەڵام بەم حاڵە نە هاندەران نە مان یونایتد ناگەنە ئەو خولیایەی دەمێکە بۆی وێڵن.

