zagros news agency

بێن ئەفلێک لە رەفتارەکانی جێنیفەر لۆپێز نیگەرانە

سەرەڕای جیابوونەوەی فەرمییان لە سەرەتای ئەمساڵ، ئەکتەری ئەمریکی بێن ئەفلێک هێشتا بە بایەخەوە سەیری ژیانی پیشەیی و کەسیی جێنیفەر لۆپێزی هاوسەری پێشووی دەکات.

ئەفلێک نیگەرانیی خۆی لە هەندێک رەفتاری لۆپێز دەربڕیوە، بەتایبەت لە گەشتە هونەرییە نوێیەکەیدا کە بە “زۆر بوێرانە” وەسفی کردووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەفلێک ئاشکرای کردووە، ناوبراو “تووڕە بووە” کاتێک لۆپێز گۆرانییەکی بە ناوی “Wreckage of You” لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا بۆ 30 هەواداری بڵاوکردووەتەوە، وەک گۆرانییەکی “تۆڵەسەندنەوە” لێکدراوەتەوە. 

سەرچاوەکە جەختی کردووەتەوە، ئەفلێک هیچ نیازێکی بۆ وەڵامدانەوە نییە و هیوای باشی بۆ لۆپێز دەخوازێت، بەڵام ئێستا هەست بە ئاسوودەییەکی زۆر دەکات کە لە ژیانی پڕ لە ناوبانگ و ژاوەژاوی لۆپێز دوورکەوتووەتەوە. ئەو پێی وایە هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکەیان ئەوە بووە کە “ئەو عاشقی ناوبانگە و ئەفلێک حەزی لە ژیانێکی ئارام و تایبەتە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART

جاکی چان و راڵف ماچیۆ لە فیلمێکی نوێی “Karate Kid”دا کۆدەبنەوە

ART