zagros news agency

سەرچاوەیەکی ئەمنی: بنکەی عەین ئەسەد دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا داناخرێت

 

سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار، ئەمڕۆ پێنجشەممە (21ی ئابی 2025)، ڕەتی کردەوە، بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاك دابخرێت.

سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ (بەغداد ئەلیەوم) گوتی: “بنکەی عەین ئەسەد بنکەیەکی عێراقییە و بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادییەیە و دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش بەردەوام دەبێت لە کارکردن و داناخرێت.”

هەروەها گوتیشی: “دوای کشانەوەی دوو کاروانی هێزەکانی ئەمریکا بەرەو بنکەی تەنەف لە سووریا، کۆی گشتیی ئەو هێزانەی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە ماونەتەوە، لە 600 کەس تێپەڕ ناکات، کە زۆربەیان ڕاوێژکار و ڕاهێنەرن و کار دەکرێت بۆ کشانەوەی یەک لەدوای یەکیان لە ڕۆژانی داهاتوودا.”

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش کردووە: “هێزەکانی ئەمریکا هێشتا سەکۆی ئاسمانییان لەناو بنکەی عەین ئەسەد پاراستووە، بەڵام بەشێک لە بارەگا و تونێلەکانیان ڕادەستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادییە کردووە.”

بنکەی عەین ئەسەد، دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەنبار، بە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی عێراق دادەنرێت و هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2003ـەوە وەک یەکێک لە ناوەندە ستراتیژییەکانیان لە وڵاتەکەدا بەکارد هێناوە.

دوای کشانەوەیان لە ساڵی 2011، هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2014 لە چوارچێوەی شەڕی دژی داعشدا گەڕانەوە بۆ ئەو بنكەیە، بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێکی سەرەکی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

مان ستی لە گواستنەوەی مەرموش نزیک دەبێتەوە

یاسین

سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە دەوروبەری ئیدلب دۆزرایەوە

یاسین