zagros news agency

‎گه‌شته‌كانی عومڕه‌ به‌ رێگای ئاسمانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

 

‎دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان له‌ رۆژی 19/8/2025 هه‌ڵویستی وه‌رگرت هه‌موو گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی عومڕه‌ بۆ وڵاتی سعوودیه‌ راگرت له‌ هه‌مبه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عومڕه‌كارانی كوردستان له‌ سعوودیه‌ و دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌هۆی بریكاره‌كانی هێڵی ئاسمانی عیراقی.

‎ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ به‌رواری 26/8/2025 له‌ دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ ( شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)،به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا حسام الدین یونس یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌رپرسی به‌شه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و هۆبه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رنامه‌ فرۆش كۆبووه‌یه‌وه‌
‎له‌ كۆبوونه‌كه‌وه‌دا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر مافی هاوڵاتیان و عومڕه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌ت بكرێن و به‌ ئاماده‌بووانی راگه‌یاند كه‌ نه‌دانی مافی عومڕه‌كار و دواكه‌وتنی گه‌شته‌كانیان به‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هێلی سووره‌.

‎ ( شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه له‌ كۆبوونه‌كه‌دا تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و كه‌م و كوڕییه‌كان و به‌ كۆمپانیا به‌رنامه‌ فرۆشه‌كانی راگه‌یاند كه‌ ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان هه‌ڵبگرن به‌ڵێننامه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌موو عومڕه‌كاران له‌ كاتی خۆیاندا ببه‌ن و بگه‌رێننه‌وه‌ وبه‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی ده‌بنه‌وه‌.

‎هه‌ر له‌ كۆبوونه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رنامه‌ فرۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ ژماره‌یان 7 حه‌وت كۆمپانیایه‌ ئاماده‌ییان نیشاندا و به‌ڵێننامه‌یان له‌ دادنووس پڕكردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان پابه‌ندی هه‌موو خاڵه‌كان ده‌بن و پابه‌ندی هه‌موو ڕێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ده‌بن.

‎به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ( شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)،له‌ كۆبوونه‌كه‌دا بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی به‌ڵێننامه‌كان هه‌ر ئه‌مرۆ گه‌شته‌كانی ئاسمانی بۆ عومڕه‌ ده‌ستپێبكرێته‌وه‌ و گه‌شته‌كان ئاسایی ببنه‌وه‌ به‌و جۆره‌ی كه‌ هه‌موو مافێكی عومڕه‌كارانیان گه‌ره‌نتی كردووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 450 ملیۆن دیناری بەخشییە یانەی نەورۆز

یاسین

بڕیارێکى لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی

دڵشاد