zagros news agency

‎كەم ئاوی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێتە كێشە و بۆ عێراق هەرەشە

مامۆستاێكی زانكۆ دەلێت ئەمسال سالێكی سەختە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق چونكە دووچاری وشكە سالی  بوینەتەوە ئەمەش وایكردووە ئاستی ئاوی رووبارەكان و بەنداوەكان بە رێژەێكی زۆر دابەزن كە سەرەچاوەی سەرەكی ئاوی ژێر زەوین ئەگەر لە سالی داهاتوو رێژەێكی باش باران نەبارێت بۆ هەرێمی كوردستان دەبێتە كێشە و بۆ عێراق هەرەشە .

د. یوسف ئەنوەر مامۆستای زانكۆ  و شارەزایی سەرچاوەكانی ئاو بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی ووت لە هەرێمی كوردستان عێراق بە رێژەی سەرەكی پشت بە ئاوی باران دەبەستن هەر ئەوەش وادەكات رووبارەكان و ئەو بەنداوانەی دروستكراون رێژەی باران كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر هەبێت سالی رابردوو كە رێژەی بارانبارین كەمبوو نزیكەی نیوەی ئاوی جاران لە بەنداوەكان دا نەماوە رووبارەكان ئاوێكی كەمیان پێدا دێت ئەمەش كاریگەری بەسەر ئاوی ژێر زەویش دروست دەكات .

د. یوسف دەلێت بەپێی ئەو راپۆرتانەی من بەدوا داچوون بۆ كردووە لە پێشبینی كەش و هەوا ئەمسالیش رێژەی بارانبارین كەمە ئەمەش كێشەكە قولتر دەكاتەوە بۆیە پێویستە حكومەت رێكاری پێویست بگرێتەبەر تا كێشەكە كەمێك كەمتر ببێتەوە نەوەك بۆ خواری عێراق دەبێتە مەترسیێكی جدی .

هەر ئەو مامۆستایەی زانكۆ گوتی دەبێت لێگەیشتنێكی هاوبەش هەبێت لەگەل ولاتانی دراوسێ چونكە ئەوان بەنداوێكی زۆریان لەسەر رووبارە هاوبەشەكان دروست كردووە تاوەكوو رێژەی پێویست ئاو بەربدرێت رووبارەكان زەویكی زۆر بەراو دەكەن و بەنداوەكان دەبوژێنەوە ئەمەش وادەكات ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرزببێتەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووداوی هاتووچۆ لەماوەی جەژنی قورباندا لە تورکیا دیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر دەکاتەوە

سەڵاح

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد

یاسین