zagros news agency

ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ عێراق کەم دەکاتەوە و بۆ پێشمەرگەش زیاتر دەکات

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق، کەم دەکاتەوە و بۆ هێزەکانی پێشمەرگەش زیاتر دەکات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تەرخانکراوی دارایی وەزارەتی جەنگی (وەزارەتی پێشووی بەرگری) بۆ ساڵی 2026 پەسەند کرد و، بودجەی ساڵی داهاتووی وەزارەتەکە بە نزیکەی 961.6 ملیار دۆلار دیاریکراوە و هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەخۆ دەگرێت.

لە بودجەی ساڵی داهاتووی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، تەرخانی دارایی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە زیاترە لەوەی بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق دیاریکراوە.

لە بودجەی ساڵی داهاتووی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، بڕی 61.014 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردن و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە تەرخان کراوە. ئەم بڕەش بەراورد بە تەرخانکراوی ساڵی 2025، 4.7 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە.

لەو ژمارەیەش 11 ملیۆن و 80 هەزار دۆلاری بۆ چەک، 5 ملیۆن و 321 هەزار دۆلاری بۆ تەقەمەنی، 27 ملیۆن و 507 هەزار دۆلاری بۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی، 17 ملیۆن و 106 هەزار دۆلاری دیکەشی بۆ جلوبەرگ و کەرەستەی دیکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کەشناسی : بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر هەندێ لە ناوچەکانی هەرێم زیاتر دەبێت

سەڵاح

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

دڵشاد