zagros news agency

دواین زانیاری دەربارەی پێکانەکەی ئارنۆڵد

دوێنێ شەو لە یەکەمین گەڕی چامپیۆنزلیگ ڕیاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەرکەوت،دوای ئەوەی ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری یانەکە لە خولەکی چواری یاریەکە بەهۆی پێکانەوە بە ناچاری یاریگای جێهـێـشـت و دانیێل کارڤاخاڵ لە شوێنی ئەو بەشداری یاریەکەی کرد.

 

زانیاریە سەرەتایەکان ئەوەیان دەرخست ماسوولکەکانی ئارنۆڵد تووشی گرژی و شەکەتی زۆر بوونە،کە ڕیاڵ مەدرید ترسی ئەوەیان هەبوو یاریزانەکە تووشی پێکانێکی مەترسیدار بووبێ و ماوەیەکی درێژ لەیاریگاکان دوور بکەوێتەوە،بەڵام چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری مێرنگی ڕایگەیاند ئارنۆڵد پێکانەکەی مەترسیدار نییە وەک ئەوەی ئێمە پێشـبـیـنـیـمان دەکرد.

 

 

ئارنۆڵد ئەمە دووەمین پێکانیەتی لەدوای ئەوەی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردوە،کە جاری یەکەمیان لە مۆندیالی یانەکان بوو نەیتوانی یاری بکات بەرامبەر پاریس سانجێرمان
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بێت ماوەی 6 هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی توندی فلیک دوای بردنەوە گەورەکەی لە چامپیۆنزلیگ

ahamd.luqman

سوپای سووریا بە 17 درۆنان هێرشی کردە سەر باشووری ئیدلب

سەڵاح

بەرهەمهێنانی گازی هەرێمی کوردستان 50% زیاد دەبێت

سەڵاح