zagros news agency

جامی جیهانی تۆپی پێی بچووکراوەی ئافرەتان لە هەولێر بەرێوەدەچێت

 

بەرێوبەری گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان رایگەیاند، کە جامی جیهانی تۆپی پێی بچووکراوەی ئافرەتانی ٢٠٢٥ لە هەولێر بۆ یەکەم جار لەسەرتا سەری جیهان بەرێوەدەچیت، یەکەم یاریش ئەم شەو ئەنجام دەدرێت.

سەردار ئیسماعیل، بەرێوبەری گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: جامی جیهانی تۆپی پێی بچووکراوەی ئافرەتان یەکەم جارە بەرێوەدەچێت و لەیەکەم وەشانیشیدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت بە بەشداری ٨ هەلبژاردە.

بەرێوبەری گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان گووتی: لەم پالەوانیەتیەدا ٨ ولات بەشداریان کردووە هەریەک لە هەلبژاردەی کوردستان و میسر و لوبنان و پاکستان و ئوردن و بەرازیلن، بەلام دوو لە ولاتە بەشداربووە تاوەکو ئێستا نە گەیشتونەتە کوردستان ئەوانیش هەلبژاردەی هایتی و ئۆگەندانە بە هۆی کێشەی فرۆکەوە تاوەکو ئێستا نە هاتون بۆ کوردستان، چاوەرێدەکرێت تا بەیانی بگەن.

سەردار ئیسماعیل گووتیشی: خۆی دەبوایە ١٦ ولات بەشداری بکاتن، بەلام ٨ ولات پاشەکشیەکان کردووە یەکەک لەوانیش عێراقە کە بە هۆی نە بوونی یاریزانەوە نەیتوانیوە بەشدار ببێت وە هەروەها سویسرا و لیبیاش چەند ولاتێکیترش، کوردستان بە نوێنەراتی کوردستان و رێکخەری پالەوانەتیەکە بەشدار بوە نوێنەراتی خۆی دەکات لەگەل کشانەوەی هەلبژاردەی عێراق لە ئێستادا نوێنەراتی کوردستان و عێراق دەکات

سەردار ئیسماعیل، بەرێوبەری گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە یەکەم یاری لە نێوان هەلبژاردەی هەرێمی کوردستان و هەلبژاردەی ئوردن ئەنجام دەدرێت ئەمشەو لە یاریگای تۆپی پێی زاننکۆی جیهان، هەلبژاردەی کوردستان بۆ مااوەی ١٦ رۆژ ئاماددەکاریان ئەنجام داوە وەکو راهێنەرت هەلبژاردەکە باسی کرد بە هەلسەنگاندن یاریزانەکان هەلبژاردراوەن و ئێمە تەواو ئاماددەین بۆ ئەم پالەوانەتیە هەر چەندە کاتی کەمان لە بەر دەست بۆ وەک لە هەلبژاردەکانی تر.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەلڤارۆ کارێراس سەرنجی زۆرێک لە شرۆڤەکارانی راکێشا

یاسین

جامی فەرەنسا.. پاریس سانجێرمان شکستی بە لیۆن هێناو نازناوەکەی بردەوە

یاسین

هەموو شتێک کۆتایی پێهاتووە جاک گریلیش لە مانچێستەر سیتی دەڕوات

یاسین