کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت تایبەت بە پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمى كوردستان کۆتاییهات.
ئهمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی دەوڵەت چوارەمین کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی کۆتایی خۆیان نووسیوە و بەبێ ئامادەبوونی نوينەری هەرێم رەشنووسەکە واژۆ کراوە و چاوەرێی دەکرێت ئەمرۆ لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە بنێردرێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
ڕۆژی پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2025، بۆ سێیەم جار ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی لایەنە یاساییەکەی پرسی ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام هەردوو نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار نەبوون، ئەنجوومەنەکەش ڕەوانەکردنی ڕەشنووسەکەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ دواخست.
ڕۆژی سێشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاری دا ڕەشنووسی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی وەزارەتی نەوت بکرێت و ئەگەر تێبینییان نەبێت، کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کۆتایی پێدێت و دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتەکە دەکرێت.

