zagros news agency

ئەستێرەیێکی یانەی شاهانە ڕێزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت

یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی ریال مەدرید بیر لە ڕۆیشتن لە یانەی مێرێنگی دەکاتەوە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، یاریزان دانی سیبالۆس یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی شاهانە، کە لە ماوەی ڕابردوودا بێ بەش بووە لە یانەکە و لەم وەرزەدا تەنها لە 4 یاری بەشداری کردوە.

 

پێناچێت سیبالۆس لەدەرەوەی پلانەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی بێت،

هەر بوویە ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە ریال مەدرید لەم وەرزەدا چەندین یاریزانی تووشی پێکان هاتوون لە هێڵی ناوەڕاستدا، بەڵام سیبالۆس کەمترین کاتی وەرگرتووە و بێزارە لە کورسی یەدەگ.

 

سیبالۆس لە هاوینی ڕابردوو بۆ ماوەی سێ وەرز گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە نوێ نوێکردەوە، بەڵام بەدوای ئۆفەرێکدا دەگەڕێت بۆ ڕۆیشتن بۆ ئەوەی وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. ریال بە زەحمەت خۆی لە چنگی ئەڵمانییەکان ڕزگارکرد و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

پیپ گواردیۆلا بەتەواوی گۆڕانکاری لە ستافەکەی خۆی دەکات

یاسین

ڕاهێنەری سانتۆس: ئەمە ڕێژەی گەڕانەوەی نەیمارە

یاسین