zagros news agency

ئینتەرمیلان نزیکە لەوەی قەیرانەکانی تێپەڕێنێ

 

ڕۆژنامەی ئیتاڵی کۆریێر دێلا سێرا سەرکەوتنی ئینتەرمیلانی بەرامبەر ساسۆلۆ بە هەنگاوێکی ئەرێنی زانی بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی دوای ماوەیەک ئاست و ئەنجامەکانی گەرانەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یارییەکەدا ڕێبازە نوێیەکەی تیپەکەی ئاشکرا کردووە، کە پشت بە فشاری زۆر و خێرا وەرگرتنەوەی تۆپ و هێرشی ڕاستەوخۆ دەبەستێت، ئەمەش شێوازی یاریکردنیان زیندوو کردووەتەوە.

بەڵام ئاماژەی بە بەردەوامبوونی هەندێک کێشە کردووە کە ڕێگری لە تیپەکە دەکەن، لەوانە لەدەستدانی هەلی ئاسان، هێڵی ناوەڕاستی ناڕێکخراو و ئەو مەترسیانەی کە لە هێرشی بەرامبەردا ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

ڕۆژنامەکە لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئینتەرمیلان هێشتا پێویستی بە کاتی زیاتر و هاوسەنگی هەیە بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئاستە پتەوییانەی پێویستە بۆ بەردەوامبوون لە ڕکابەرییە بەهێزەکان لە هەموو بەرەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیبێری بە ستۆریەک لە ئینستاگرام وەڵامی ڕۆناڵدۆ دەداتەوە

یاسین

رافایل لیاو بۆ ئالێگری راهێنەرێکی بە ئەزموونە و میلان پێویستی پێیەتی

یاسین

بێلینگهام سووکایەتی بە ناوبژیوانی یاری دێربی دەکات

یاسین