بهناوی خودای گەورە و میهرهبان
بەڕێزان بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی و کارمەندان و ڕۆژنامەووسانی ئیزگەی دەنگی کوردستان
بە بۆنەی (62)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستە ئێوەی بەڕێز و گوێگرانی ئێزگەکەتان دەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆدەخوازین.
دەنگی کوردستان، وەك یەكەمین ئێزگەى كوردی شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بزاڤى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستان و لە مێژووی ڕاگەیاندنی کوردی لەپێناو بەرگریکردن لەمافە ڕەواکانی گەلەکەمان ڕۆڵی دیار و بەرچاووی هەبووە و بڵندگۆیی ڕاستەقینەی ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان بووە.
لە ئێستاشدا، بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و پرنسیپی کاری رۆژنامەوانی کار دەکات و توانیویەتی لە سەرتاسەری جیهان ببێتە دەنگی هەموو كوردستانیان و خزمەتێکی زۆری كێشە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی بکات.
وێڕای دەستخۆشی، هیوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین، ئومێد دەکەین هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر

