zagros news agency

ساکا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوای مووچەیەکی پێوانەیی دەکات

 

بوکایۆ ساکای هێرشبەری نێودەوڵەتی ئینگلتەرا نزیکە لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ، بەمەش لە دوای ساڵی ٢٠٢٧ لە یانەکەی دەمێنێتەوە، ئەو ساڵەی گرێبەستەکەی ئێستای کۆتایی دێت.

ساکا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ درێژدەکاتەوە و نوێدەکاتەوە لە بەرامبەر زیادکردنی مووچەی هەفتانەی، ئەمەش وا دەکات مووچەیەکی بێ وێنەی بۆ هیچ یاریزانێک لە مێژووی یانە لەندەنەکەدا بەدەستبهێنێت.

میدیاکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە، یاریزانە ئینگلتەرایە هەفتانە 300 هەزار پاوەند مووچە وەردەگرێت بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ،کە ئەمە دەبێتە ڕیکۆردێکی مێژوویی بۆ بەرزترین مووچە لە مێژووی تیپەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆرینیۆ: من ڕۆناڵدۆم ناوێت

یاسین

مان سیتی داوای دامفریس دەکات

یاسین

وردەکاری گرێبەستەکەی مۆدریچ لەگەڵ میلان

یاسین