zagros news agency

لە کەرکووک خۆپیشاندانی وانەبێژانە

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـ10-2025، دەیان وانەبێژ لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک خۆپیشاندانیان کرد و داوایان دەکرد  ببنە گرێبەست.

یەکێک لە خۆپیشاندەران، گوتی “ساڵانێکە مامۆستایانی کەرکووک بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن، بەبێ هیچ قەرەبوویەکی دارایی لە قوتابخانەکاندا خزمەتیان دەکرد، بەو هیوایەی ببنە گرێبەست، بەڵام تا ئێستا سەرجەم ئەو بەڵێنانەی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەریانگرتبوو جێبەجێ نەکراوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆرێک لە وانەبێژان پشت بەم پیشەیە دەبەستن وەک تاکە سەرچاوەی داهاتیان، لەگەڵ ئەوەشدا وەک هاوکارەکانیان لە پارێزگاکانی دیکە هیچ دەرماڵە و یارمەتییەکی دارایییان وەرنەگرتووە”، گوتیشی: “خۆپیشاندەران بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکانیان تاوەکو وەزارەتی پەروەردە وەڵامی داواکارییەکانیان دەداتەوە.”

یەکێکی دیکە لە مامۆستایە خۆپیشاندەرەکان دەڵێت: “مامۆستاکان زیاتر لە پێنج ساڵە بێ بەرامبەر کاردەکەن، هاوکارن بۆ پڕکردنەوەی کەمیی بەرچاوی ستافی مامۆستایان لە قوتابخانەکانی کەرکووک.” ئاماژەی بەوەشکرد، “دواکەوتنی حکوومەت لە چارەسەرکردنی پرسی بە گرێبەستکردنیان، ئازارێکی زۆری بۆ دەیان خێزان دروستکردووە کە پشت بە هەوڵەکانیان دەبەستن لەناو دامەزراوە پەروەردەییەکان.”

جەختیشیکردەوە، “خۆپیشاندەران چەندین جار داواکارییان ئاراستەی سەرۆکی حکوومەت و وەزیری پەروەردە و پارێزگاری کەرکووک کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ وەڵامێکی ئەوتۆیان بدرێتەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان

سەڵاح

ئێران و ڕووسیا مانۆڕی “ئازادکردنی کەشتیی ڕفێنراو”یان کرد

سەڵاح

بەپەلە..بەیاننامەیەک لە پەرلەمانتارانی کریستیانەوە

سەڵاح