گۆڤاری ” فۆربێس”ی ئه‌مه‌ریکی له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به ڕۆڵی گرنگی هه‌رێمی کوردستان دا له شه‌ڕی دژه تیرۆردا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریکییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی قۆناغبه‌ندیی ده‌ستیان کردووه به کشانه‌وه له پارێزگا فیدراڵییه‌کانی عێراق.
ڕاپۆرته‌که دووپاتی ده‌کاته‌وه که هه‌ولێر وه‌ک “لانکه‌ی هاوپه‌یمانه کورده دێرینه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان”، بووه‌ته ناوه‌ندی سه‌ره‌کی جێگیربوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. به ته‌واوبوونی کشانه‌وه‌که، زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری کەمتر لە 2,000 سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکییه‌که‌ی ماوه له عێراق، له هه‌رێمی کوردستان ده‌مێننه‌وه.
به‌رده‌وامیی پشتیوانی و دژایه‌تیکردنی داعش
ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه لانی که‌م تاوه‌کوو ئه‌یلوولی 2026 له بنکه‌ی ئاسمانی هه‌ولێره‌وه به‌رده‌وام بێت له پشتیوانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژ به داعش له سووریای دراوسێدا. ئه‌مه‌ش وایکردووه هه‌ولێر وه‌ک “باره‌گایه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه” سه‌یری بکرێت بۆ به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌کانی واشنتۆن دژ به پاشماوه‌کانی ڕێکخراوی داعش. ڕاپۆرته‌که باس له‌وه ده‌کات که به‌هۆی ناجێگیری دۆخی سووریا و بوونی هێرشه‌کانی داعش، پلانی فراوانکردنی بنکه‌ی هه‌ولێر هه‌یه، که له‌وانه‌یه مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا درێژ بکاته‌وه بۆ دوای ساڵی 2026یش.
ڕۆڵی پاتریۆت و قازانجی دوولایه‌نه
ڕاپۆرته‌که جه‌خت ده‌کاته‌وه که بوونی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر، وه‌ک ئامرازێک بۆ پاراستنی هه‌رێمه‌که و ڕێگری‌کردن له هێرشه‌کانی پێشتری داعش سه‌یر ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که سیستمی به‌رگری مووشه‌کی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریکی له نیسانی 2024دا له هه‌ولێر مووشه‌کێکی ئێرانی تێکشکاندووه، و ده‌ڵێت بوونی ئه‌مه‌ریکا قازانجێکی دوولایه‌نه‌یه؛ بۆ ئه‌مه‌ریکا: ده‌ستڕاگەیشتن بە بنکەیەکی ستراتیژی بۆ کۆنترۆڵکردنی داعش، و بۆ کوردیش: دڵنیایی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که هه‌رێمه‌که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی وه‌ک داعش یان میلیشیاکانی پشتیوانیکراوی ئێرانه‌وه داگیر ناکرێت.

