zagros news agency

دووسایدی  گۆمەسپان – سماقووڵی لەو نزیكانە بەڕووی شوفێران و هاوڵاتییان دەكرێتەوە

 

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، ئەمڕۆ شەممە 2025.10.18، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، پڕۆژەى دووسایدی  (گۆمەسپان – سماقووڵی)مان بەسەرکردەوە، کە لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگوژمەی ( 210 ملیار دینار) بە باشترین شێوە و كوالێتیی بەرزی شەقام و بە دەستى کرێکارى خۆماڵى لەلایەن کۆمپانیایی هێمن گرووپ دروستكراوە و لەو نزیكانە بەڕووی شوفێران و هاوڵاتییان دەكرێتەوە .

وتیشی، وێرای دەستخۆشیمان لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکاران و کۆمپانیایی هێمن گرووپ، کە شەو و ڕۆژ بێ وەستان کاریان  لەو پڕۆژە گرنگەی شاری هەولێر كردووە،  کە ڕێگایەکى ستراتیژى و گرنگە و هەردوو پارێزگای ( هەولێر و سلێمانی ) بەیەكەوە دەبەستێتەوە و  ڕێگای ( گۆمەسپان – سماقووڵی ) بە درێژی 30 كیلۆمەتر بۆتە دووساید، جگە لە پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان، لە ڕووی گەشتیاری و بازرگانیشەوە سوودی زۆری دەبێت بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

May be an image of road and horizon

May be an image of the Hoover Dam and Lake Powell

No photo description available.

May be an image of one or more people

May be an image of one or more people, suit and speaker

May be an image of one or more people and road

No photo description available.

May be an image of road

No photo description available.

May be an image of road

 

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌شێكی دیكه‌ی بارمه‌ته‌كانی ئیسرائیلی رادەست کرانه‌وه‌

سەڵاح

حکومەتی هەرێم بە دوو ڕێگەی سەردەمییانە ڤیزا دەداتە گەشتیاران

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین