zagros news agency

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ سێشەممە 21- 10- 2025

کەش / ئاسمان بەگشتى لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت, کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لاوازەى کە رووى لە ناوچەکەمان کردووە (سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى و بەشێک لە ئیدارەى زاخۆ)پاشان  کاریگەرییەکەى درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک  لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگای هەولێر .  شێوازى دابارین بە شێوەى نمە بارانى پچڕ پچر دەبێت وە ئەگەرى هەورە تریشقە لە سەر ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک هەیە.

خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا  دەبێت

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

مەوداى بینین / 8 – 10کم دەبێت

 

 

 

سبەى چوارشەممە 22-10-2025

کەش/ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت  لە پارێزگای دهوک و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى و باکوورى ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران لە سەر ئەو ناوچانە تا  کاتەکانى دوای نیوەڕۆ.پاشان کاریگەرى ئەو ناجیگیریەى رووى لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتاى دێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت .

خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا  دەبێت

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە

مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  27 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 25 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 27 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی

 

 

21-10-2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

هێزێکی زۆری ئەمنیی لە فڕۆکەخانەی بەغدا و دەوروبه‌ری خراونەتە ئامادە باشییه‌وه‌

سەڵاح

فەرەیدوون عەباس، بەربژێری پارتی لە سلێمانی: پشتیوانی به‌خوا سه‌ركه‌وتن نزیكه‌

سەڵاح