ماموستا شێرزاد رەشید، کاندیدی ژمارە (٢٤) لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بوزنەی کەرکوک، با ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاندن: پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک کاری تەواوی کردەو بۆ ئەوەی ژمارەی کورسییەکانمان زیاد بکەی لەوەی ئیستا هەیە بۆ ئەمەش بە بەرنامە و پلانی توکمەوە کە لەلایەن حزبەوە دانراو بۆ ئەمە بەستە هەورها خودی کاندیدەکانیش لە ژێر رووشنای ئەو بەرنامەی حزب کار وبەرنامەی خۆیان دەگەینە دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوک بۆ ئەوە لایان روون بێتەوە کە پارێزگاریکردن لە دەنگەکانیان تەنیا پارتی دەبێت لە هەموو شوێنک.
هەروەها ماموستا شێرازد رەشید گووتی: خەلکی هەموو عێراق بەتایبەتی خەلکی پارێزگای کەرکوک بە چاوەی خۆیان حکمڕانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبین لە هەرێمی کوردستان رۆژ بەرۆژ بەرەر ئاوەدانی و گەشەسەندی زیاتر دەبات ئەگەر لەو شوێنانەی پارتی کاندیدی هەیە خەلکی دەنگی بداتی سەربکەون بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوە بەڵنمان ئەوە دەبێت کە هاوشێوەی شارەکانی کوردستان خزمەتی ئەو شارەبکەین ئەو خزمەتگوزاریانەی لە هەرێم هەن بگوازینەوە کەرکوک.
هەورەها ماموستا شێرزاد رەشید، کاکاندید ژامرە (٢٤) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک ئەوەشی خستەروو گوتی: پێویستە دەنگدارنی کەرکوک برلەوە بکەنەوە دەنگ دەدەن بە کێ باشترین لایەن کەدەنگی پێ بدەن پارتی دیموکراتی کوردستانە چونکە ئەگەر پارتی رێژەی دەنگەکان و ژمارەی کورسییەکانی لە کەرکوک زیاد کرد پرۆژەمان دەبێت بۆ ئەوەی زمانی کوردی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک هاوشێوەری زمانی عرەبی بە دەستوور کاری پێبکرێت، هەورها ئەو عەسکەرتاریەتەی هەیە لە پارێزگای کەرکوک بە یاسا نەمێنێت باردۆخ بگەرێتەوە بۆ پۆلسی شار و شار ئاسایی ببێتەوە لەوەی ئێستا هەیە.
دڵشاد یونس هەرکی




