zagros news agency

سوودانی: داعشی تیرۆریست چیتر هەڕەشەیەکی گەورە نییە لەناو عێراق

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئەمریکا دەبێت لەسەر بنەمای هاوبەشی بێت نەک بڕیاری تاکلایەنە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە داعشی تیرۆریست چیتر هەڕەشەیەکی گەورە نییە لەناو عێراق.
سوودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی گوتی: “پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمریکا دەبێت لەسەر بنەمای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بێت، نەک لەسەر بنەمای بڕیارە تاکلایەنەکان.”
زیاتر گوتی: “یەکەیەکی بچووک لە راوێژکارانی سەربازیی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق دەمێننەوە بۆ چاودێریکردنی سنوورەکانی سووریا”، ئاماژەی بەوەشدا کە “رێکخراوی داعشی تیرۆریست چیتر هەڕەشەیەکی گەورە نییە لەناو عێراق و بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی بەرگری ژمارەیەک لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ ئەندامی رێکخراوە تیرۆریستییەکە لە ناوچە دابڕاوەکان لەسەر سنووری سووریا و لە باکووری رۆژهەڵاتی عێراق ماونەتەوە.”
سوودانی روونیشی کردەوە کە “ناوچەکە بە ناجێگیری دەمێنێتەوە بەبێ بوونی چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ پرسی فەلەستین و رووداوەکان تێیدا دووبارە دەبنەوە”، ئاشکرایشی کرد کە “پشتیوانی لە پلانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە غەززە دەکات.”
هەروەها زیادی کرد: “عێراق پێشکەوتنێکی گرنگی لە چاکسازیکردنی سیستەمی دارایی خۆیدا بەدەست هێناوە، لەگەڵ نیشاندانی هاوکاریی ئەمنیش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێ لە دیمەشق لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکاندا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتی نوێی کۆمەڵی دادگەری دەکات

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

یاسین

ئەمەریکا کاروانێکی سەربازی ڕەوانەی سووریا کرد

سەڵاح